کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران، لە‌پە‌یامێكدا، سە‌رە‌خۆشی لە‌ كە‌سوكاری نە‌قیب محە‌ممە‌د دە‌كات

.

10:12 AM - 05/12/2021

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران، لە‌پە‌یامێكدا، سە‌رە‌خۆشی لە‌ كە‌سوكاری نە‌قیب محە‌ممە‌د دە‌كات و ستایشی ئە‌ركی دە‌زگا ئە‌منییە‌كان دە‌كات لە‌پاراستنی ئارامی و گیان و سە‌روماڵی ھاوڵاتیان.

دە‌قی پە‌یامە‌كە‌ی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران:

بەداخێکی زۆرەوە شەوی 4ی دیسەمبەری 2021، لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی یاسایی خۆیاندا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، مەفرەزەیەکی پۆلیسی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان توشی رووداوێکی تەقەکردن بوون و بەهۆیەوە ئەفسەرێک بەپلەی نەقیب گیانی سپارد و سێ کارمەندی تریش برینداربوون.
لەکاتێکدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە‌ی خانەوادە و هاوڕێ و ئازیزانی نەقیبی کۆچکردوو (محەممە‌د لەتیف عەبدولکەریم) دەکەم و هیوای زوو چاکبونەوە بۆ بریندارانی تری ئەو رووداوە دەخوازم، داواکارم لەدەزگا ئەمنییەکان بکەری ئەو رووداوە رادەستی دادگای بکەن بۆئە‌وە‌ی بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.
هاوکات پەرۆشیمان بۆ جێبەجێکردنی یاسا لەم هەرێمەدا دووپات دەکەینەوە و راشیدەگەیەنین کە؛ پیاوانی پۆلیس شایەنی رێزلێگرتنن بۆ ئەو ئەرکە نیشتمانییەی بەجێی دەگەیەنن لەپاراستنی ئارامی و جیبەجێکردنی یاسا و خزمەتکردنی کۆمەڵگە‌، هەرئەوانیش یەکەم وێستگەی پاراستنی کۆمەڵن لەتاوان و هەڵسوکەوتە چەوتەکان.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە