نەقیب محەمەد لەتیف ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی لە کاتی راپەراندنی ئەرکەکەی گیانی لەدەستدا
تۆمەتبارێک لە کاتی ھەوڵی دەستگیرکردنیدا تەقە لە ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی دەکات و بەھۆیەوە سێ پۆلیس بریندار بوون و پۆلیسێکیش گیانی لەدەستداوە.
عەمید سەرکەوت عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی رایگەیاند، نوسینگەی رۆژھەڵاتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەکاتی چوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە ماوەیەکی زۆرە فەرمانی دەستگیرکردنی ھەیە و خۆی رادەستنەکردوە، بەڵام بەر لەوەی کارمەندانی پۆلیس دابەزن لەلایەن تۆمەتبارەکەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەیان کراوەو لە ئاکامدا چوار پۆلیس برینداربوون.
وتیشی، دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.