کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە قۆناغ سەبەتەی خۆراک دابین دەکات بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان

.

08:59 PM - 04/12/2021


پاش کۆبوونەوەی ژمارە پێنجی ئاسایی ئەنجومەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رۆژی چوارشەممە ١/١٢/٢٠٢١ و گوێگرتنی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ لە داواکاری و داخوازی خوێندکاران کە یەکێک لە داواکانیان هاوکاری خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان بوو، ئەمڕۆو لەو چوارچێوەیەداو بەسەرپەرشتی پ.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بڕێک لەو سەبەتە خۆراکانە بەسەر خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆدا دابەشکرا.
لەسەر داوای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆمپانیای (ئێرلی فیوچەر) بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و بەسوپاسەوە بەشداری بەرچاوی لە ئامادەکردنی ئەو سەبەتە خۆراکیانەدا کردو وەکو سپۆنسەری ئەم بڕە لە سەبەتەی خۆراکی بەشداریکردووەو ، بڕیاریشدراوە بەشێوەیەکی بەردەوام هاوکاری خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان بکرێت لەبوارە جیاوازەکاندا وە ئەم هەڵمەتە بەهاوکاری خاوەن کارو سەرمایەداران و مامۆستایانی زانکۆ و رۆشنبیران و کەسانی خێرخواز بەردەوام بێت بۆ بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆمان بەپێی توانا لە سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە