کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەمەودوا قاوە بە شێوەیەكی جیاواز بەرهەم دەهێنرێت

.

06:03 - 04/12/2021

لەمەودوا قاوە بە شێوەیەكی جیاواز بەرهەم دەهێنرێت

لە سەدەكانی ڕابردووەوە مرۆڤ لە ڕێگەی كشتوكاڵ كردنەوە بژێوی ژیان و خواردنی پەیدا كردووە و بەرهەم هێنانی قاوەش وەك بەشێك لە كشتوكاڵ هۆكار بووە بە دابینكردنی بژێوی و پێویستییەكیش بووە بۆ بەكارهێنەرانی  .
دوور لە كێڵگە كشتوكاڵییەكان لە فینلەندا شێوازێكی نوێی بەرهەمهێنانی قاوە لە تاقیگەكاندا ئەنجام دەدرێت بە شێوەیەكی تەندروست كە هەمان تام و بۆنی قاوەی سروشتی ناو كێڵگە كشتوكاڵیەكانی هەیە و رێگەیەكی یارمەتیدەرە بۆ بەردەوامیدان بە بەرهەم هێنانی كشتوكاڵی قاوە.
پەنابردنەبەر تاقیگەكان لەبەرهەمێنانی قاوەدا بۆ كەمكردنەوەی مەترسی لەناوچوونی دارستانەكانە, بەهۆكاری ئەوەی قاوە پێویستی بە تیشكی ڕاستەوخۆی خۆر هەیە, گۆڕینی كەش و هەواش وایكردووە قاوە كەمتر بەرهەم بهێندرێت و زەوی بۆ كشتوكاڵ كردن ڕوو لە كەمی بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە