.
06:00 PM - 04/12/2021
زۆر سوپاس مامی بچوك....
هاوڕێ و هه‌ڤاڵ و برام كاك قوباد...
به‌ڵێ هه‌میشه سه‌ربه‌رز و پڕوره‌م به بوونی ئێوه و برایه‌تیتان؛ سه‌ربه‌رزم به ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، یه‌كێتی ناسنامه‌ی شه‌هیدان و كه‌س و كاره‌كانییان، پێشمه‌رگه، فه‌رمانده، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر، و كادر و ده‌نگده‌رانمان؛ سه‌ربه‌رز و پشت ئه‌ستوورم به پشتیوانی جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، و مامۆستایانی ئاینی، كه‌سایه‌تی، قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست، پیشه‌وه‌ران، فێركاران، و خوێندكاران، ژنان و كچان، و گه‌نج و لاوانی وڵاته‌كه‌مان.
به‌ڵێ براوه‌ین، ئێمه له ناو دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان داین، و ده‌زانین چ یارییه‌ك به ده‌نگه‌كانمان كرا؛ ئێمه‌ش و ته‌واوی كوردستانییانیش لایان ڕوونه كه ده‌نگی زیاتر له كورسییه‌كمان هه‌بووه. وه یاریكردن به ده‌نگه‌كه‌نمان سوورترمان ده‌كات له سه‌ر خزمه‌تكردن به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و ده‌ڤه‌ری سۆرانی سه‌ربه‌رز به تایبه‌تی.
به‌ڵێ سه‌ربه‌رزم به قه‌د چیاكانی كوردستان، و شانازی به برایه‌تی جه‌نابت و ته‌واوی هه‌ڤاڵانه‌وه ده‌كه‌م، و ئاسۆ ڕوونه و كاروانی خه‌بات به‌رده‌وامه.
فيصل كه‌ریم خان برادۆستی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە