کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: قەڵاسەربازیەكانی باڵەكایەتی ببەن بۆ قەرەچوغ خەڵكەكە خۆی دەتانپارێزێت

.

05:43 PM - 04/12/2021

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: قەڵاسەربازیەكانی باڵەكایەتی ببەن بۆ  قەرەچوغ خەڵكەكە خۆی دەتانپارێزێت

 لوقمان وەردی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان  لەلێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان سەبارەت بەزیادبوونی هێرشەكانی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد: جێگەی پرسیارو سەرسورمانە ، تەنها لەماوەی ئەم ساڵدا چەندین قەڵای سەختی سەربازی لە شاخەكانی دەوروبەری قەزای چۆمان و ناحیەكانی دروستكراون بەملیۆن دۆلار پارەی تێدا سەرف كراوە ، هێزێكی پشتیوانی یەك بە چەكی قورس لە جۆری هەمەر و باجەر و ناقیلەی سەربازی لە دەڤەری باڵەكایەتی جێگیر كراون .

 ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند: هاوكات لەگەڵ دامەزراندنی ئەو هێزانە لەو ناوچە ئارامانە و پڕچەككردنیان، لە بناری قەرەچوغ  لە بەرامبەری داعشی دڕندەو دوژمن ، پێشمەرگە بێ سەنگەر و لانە و جێگەیە و پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستان و چەك و تەقەمەنی پێویستی لەبەردەست نیە.

ot1FLFgNcdY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە