کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ پاراستنی شاشەی مۆبایل لە شكان مادەیەكی نوێ‌ بەكاردەهێنرێت

.

05:09 PM - 04/12/2021

بۆ پاراستنی شاشەی مۆبایل لە شكان مادەیەكی نوێ‌ بەكاردەهێنرێت

ترس لە شكانی شاشەی مۆبایلەكەمان لە كاتی كەوتنە خوارەوەی خەمی هەموومانە ، بۆیە لە زانكۆی كوینسلاند لە ئوستوراڵیا مادەیەكی نوێ‌ لە دروستكردنی پارێزەری شاشەی مۆبایل لە نانۆ كریستاڵ بەرهەمهێنراوە و پێی دەوترێ‌  لید هاڵاید پێرۆڤسكایت, مادەكە زۆربەهێزە و توانای پاراستنی بەرامبەر كەوتنە خوارەوە بە زەویدا بەهێزە و رێگری دەكات لە شكان و وردو خاش بوونی شاشەكە.

یەكێك لە خاسیەتەكانی نانۆ كریستاڵ ئەوەیە كە تێچونی كەمە هاوكات وێنە بە كوالێتیەكی بەرز دەگوازێتەوە, هەروەها ڕووناكی دەگوازێتەوە بە بەكارهینانی كەمترین وزە و لەگەڵ ئەوەشدا بەرهەمهێنی وزەیە وەكو تیشكی لید و سۆلار پانێڵ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە