کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا ماوەی بەخشینی هاوردەكردنی كارەبای ئێران بۆ عیراق درێژدەكاتەوە

.

04:32 PM - 04/12/2021

ئەمریكا ماوەی بەخشینی هاوردەكردنی كارەبای ئێران بۆ عیراق درێژدەكاتەوە
ئیدارەی (جۆ بایدن) سەرۆكی ئەمریكا ماوەی بەخشینی هاوردەكردنی كارەبای ئێرانی بۆ عیراق درێژكردەوەو بریاریدا بۆ 4 مانگی تر كارەبا  لە و وڵاتەوە هاوردە بكات.
رۆژنامەی (واشنتۆن فری بیكۆن) بڵاویكردۆتەوە، كە ئیدارەی جۆ بایدن ئاگاداریەكی داوەتە كۆنگرێسی ئەمریكا بە مەبەستی درێژكردنەوەی ماوەی بەخشینی هاوردەكردنی كارەبای ئێران بۆ عیراق.
بە پێی بڕیارەكە، بۆ ماوەی ١٢٠ ڕۆژی تر ڕێگە بە عیراق دەدرێت كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بكات بە بێ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ سزایەك ببێتەوە، هۆكاری بڕیارەكەش بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە كە بەغدا شكستی هێناوە لەوەی لە بەرهەمهێنانی كارەبادا پشت بە خۆی ببەستێت، جگەلەوەش ئەو بریارە لە بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكادایە.
ئیدارەی ئەمریكا لە كۆتایی ساڵی 2018وە كاتێك سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاند، مۆڵەتی بە عیراق داوە غاز و كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بكات تا ئەوكاتەی دەتوانێت پشت بە خۆی ببەستێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە