کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕێكخراوی فاو: عیراق پێویستی بە هاوكاری دەرەكییە بۆ دابینكردنی خۆراك

.

04:29 PM - 04/12/2021

ڕێكخراوی فاو: عیراق پێویستی بە هاوكاری دەرەكییە بۆ دابینكردنی خۆراك
ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی جیهانی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان ناسراو بە (فاو) 44 وڵاتی جیهان كە عیراق یەكێكیانە، پێویستیان بە هاوكاری دەرەكییە بۆ دابینكردنی خۆراك تەئكیدیش دەكاتەوە، كە ململانێ و وشكەساڵی قەیرانەكانی ئاسایشی خۆراكیان قوڵتركردۆتەوە.
ڕێكخراوی فاو كە كە بارەگاكەی لە ڕۆمایە ڕوونیكردۆتەوە، بۆ چوارەم مانگ لەسەر یەك لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بە هۆی زۆریی خواست لە سەر گەنم و بەرهەمەكانی شیر، نرخی خۆراك بەرزبۆتەوەو بەرزترین ئاستی لە 10 ساڵی رابردوودا تۆماركردوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە ململانێكان و وشكەساڵی بوونەتە هۆی كەڵەكەبوونی گرفتەكانی پەیوەست بە نەبوونی ئاسایشی خۆراك لە چەندین وڵاتدا، بەتایبەتیش لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای كیشوەری ئەفریقا.
باسی لەوەشكردوە، كە 44 وڵات لەسەر ئاستی جیهان پێویستیان بە هاوكاری دەرەكییە بۆ دابینكردنی خۆراك، لە دیارترینیان بریتیە لە عیراق، پاكستان، ئەفغانستان، بەنگلادیش، یەمەن، سوریا، لوبنان، میانمار و كۆریای باكوور.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە