کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بونەوەرێكی سەیر دەدۆزرێتەوە

.

04:24 PM - 04/12/2021

بونەوەرێكی سەیر دەدۆزرێتەوە

لە ئەشكەوتێكی گەورەی وڵاتی سۆلڤینیا بوەنەوەرێكی تەواو جیاواز دۆزراوەتەوە كە لەشێوەی بەچكە دراگۆندایە.
لەوبارەیەوە زانیان ئەوەیان ڕاگەیاندووە كە بونەوەرەكە زۆر دەگمەنەو جگە لە پۆستۆجنا كە ناوی ئەو ئەشكەوتەیە لە هیچ جێگەیەكی دیكە بەدینەكراوە.
ئۆڵم ناوی ئەو بونەرە بچوكەیە كە هاوشێوەی دراگۆنە و نزیكەی 100 ساڵ دەژی و درێژیەكەی 25 سانتیمەترە كە لەوە زیاتر گەشە ناكات ، بونەوەرەكە وشكاوەكییە ، دەتوانێت لە ئاویشدا بژی وخواردنی سەرەكیشیان كرمە و بۆ ماوەیەكی درێژ بەرگەی برسیەتی دەگرن.
جێی ئاماژەیە ئەشكەوتی پۆستۆجنا دەكەوێتە باشووری لوبلیانای پایتەختی سۆلیڤینیاو لەوێ‌ جێگەیەكی  تایبەت بۆ مانەوەی ئۆڵمەكان دروستكراوە و گەشتیاران دەتوانن سەردانیان بكەن و لە نزیكەوە بیانبینن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە