کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئیدانەی هێرشەكەی داعش بۆ سەر پێشمەرگە دەكات

.

10:34 AM - 04/12/2021

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبەیاننامەیەكیدا ئیدانەی هێرشە تیرۆریستیەكەی داعشی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لەسنووری مەخمور كردوەو لەهەمان  كاتیشدا نیگەرانی واشنتۆنی پیشانداوە لەبەرامبەر زیادبوونی هێرش و پەلامارەكانی داعش  لەعیراقدا.
هەروەها تەئكید لەوەكراوەتەوە،كەواشنتۆن بەردەوام دەبێت لەپشتیوانی و هاوكاریكردنی سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە لەبەرەنگاربونەوەی داعشدا. هاوكات  وەزارەتەكانی دەرەوەی بەحرەین و میسرو قەتەر و ئوردن سەركۆنەوەی ئەو هێرشەیان كردوەو هاوكاریكردنی خۆیان بۆ عیراق دووپاتكردوەتەوە.
لایخۆشیەوە گروپی تیرۆریستی داعش لەبەیاننامەیەكیدا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەكەی گرتە ئەستۆ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە