کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانەی ریاڵ مەدرید بەشێوەیەكی كاتی چووە پێشەنگی خولی باسكەی ئەوروپا

.

10:26 AM - 04/12/2021

یانەی ریاڵ مەدرید بەتۆماركردنی شەشەم بردنەوەی لەسەریەك بەشێوەیەكی كاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی خولی باسكەی یانەكانی ئەوروپا، لەمیانی یارییەكی هەفتەی 13ی خولەكەدا یانەی ریاڵ مەدرید لەۆڵی ویزینك سێنتەر بەرامبەر یانەی ماكابی تەڵ ئەبیب-ی ئیسرائیلی یاری كرد، یاریزانانی ریاڵ مەدرید لەگەڵ دەستپێكردنی یاری بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و بەئەنجامی 20 خاڵ بەرامبەر 18 خاڵ چارەكی یەكەمیان لەبەرژوەندی خۆیان تەواو كرد، لەچارەكی دووەم یاریزانانی ماكابی ئاستی یارییەكەیان لەبەرژوەندیان گۆری و ئەو چارەكەیان بەئەنجامی 20 خاڵ بەرامبەر 17 خاڵ بردەوە، لەچارەكی سێیەمیش درێژەیان بەئاستە بەرزەكەیاندا و یاریزانانی ئەو یانەیە توانیان 21 خاڵ بەرامبەر 13 خاڵ تۆماربكەن، بۆیە چارەكی چوارەم بۆ هەردوو یانە چارەنووسساز و گرنگ بوو، بەتایبەت ریاڵ مەدرید لەو چارەكە هەموو هەوڵێكی بۆ تۆماركردنی زۆرترین خاڵ بوو، سەرئەنجام سەركەوتوو بوون و لەو چارەكە 22 خاڵیان لەبەرامبەر 11 خاڵ تۆماركردو توانیان یارییەكەش بەجیاوازیەكی كەم دوو خاڵ و بەئەنجامی 72 خاڵ بەرامبەر 70 خاڵ ببەنەوە، دوای ئەو سەركەوتنەش بەشێوەیەكی كاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە