کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فیفا شیوازێكی نوێ بۆ شیكردنەوەی یارییەكان پەیڕەودەكات

.

10:25 AM - 04/12/2021

  یەكێتی تۆپی پێی جیهان – فیفا – شیوازێكی نوێ لە  شیكردنەوەی یارییەكان پەیرەو دەكات و هیواخوازیشن ئەو یارییە جیهانییە لە داهاتوودا ركابەرییەكی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت   ئەو شێوازە نوێیەی بڕیارە لە داهاتوودا پەیڕەو بكرێت ئێستا لە میانی ركابەرییەكانی جامی ووڵاتانی عەرەب كە ركابەرییەكانی لە ووڵاتی قەتەر بەرێوەدەچێت بە شێوەیەكی ئەزموونی كار لەسەر دەكەن و پێك هاتووە لەوەی كۆمەڵێك لە شارەزایانی یاری  تۆپی پێ سات بە دوای سات چاودێری جووڵەكانی یاریزانان دەكەن و شیكردنەوە بۆ جووڵەكانیان دەكەن   شیكردنەوەكان بۆ جووڵەی یاریزانان بە تۆپ و بە بێ تۆپیش دەبێت و جگە لەوەش ژمارەی ئەو هەلانەش دەژمێرن كەتیادا هێڵی بەرگری تیپی بەرامبەر تێدەپەرێنن  لەگەڵ دەستنیشانكردنی  ئەو فشارانەی بۆ سەرتیپی بەرامبەر دروستیدەكەن .  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە