کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە پریمەرلیگ 5رووبەرووبونەوە بەڕێوەدەچێت

.

10:25 AM - 04/12/2021

هاوشێوەی خولە ناخۆییەكانی تری ئەوروپا   شەممە ركابەرییەكانی هەفتەی پانزەیەمی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا دەستپێدەكات و لە یاری دەسپێكی ئەو هەفتەیەش یانەی چێڵسی پێشەنگی ریزبەندی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی وێستهام یونایتد   چێَلسی لەسەرەتای ئەم وەرزەوە ئاستێكی جێگیری هەیە بەڵام لە ئەگەری شكستی بەرامبەر بە یانەی وێستهام مەترسی لەدەستدانی پێگەكەی لەسەرە بەو پێیەی یانەكانی مانچستەرسیتی و لیڤەرپوڵ زۆر لێوەی نزیكن   لەیەكێكی تر لە یارییەكان یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی وڵڤەرهامتۆن   رێدز لە ژێر سەرپەرشتی یۆرگن كلۆپ لە سێ یاری رابردوویاندا خاوەن سێ بردنەوەن و هیواخوازن درێژە بەئەنجامە باشەكانیان بدەن و لە كێبڕكێی بەدەستیهَنانی نازناوی پاڵەوان بمێننەوە   لە دوایاری شەوی شەممەش یانەی مانچستەر سیتی دەچێتە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی واتفۆرد دەبێتەوە   كوڕانی گواردیۆلا دوای شكستەكەیان بەرامبەر بە یانەی كریستاڵ پاڵاس چوار بردنەوەی یەك لەسەر یەكیان دەستەبەركرد و چاویان لەوەیە درێژەی بە ئەنجامە باشەكانیان بدەن و پێنجەم بردنەوەی لەسەریەك لە پریمەرلیگ بەدەستبهێنن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە