کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەنگۆی فرۆشتنی كارەبای هەرێم رەتدەكرێتەوە

.

05:32 PM - 03/12/2021

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەفرۆشتنی كارەبای هەرێم دەكەن بە حكومەتی فیدڕاڵی عیراق بێ بنەما و دوورن لە راستییەوە.
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە: لە چەند رۆژی رابردوودا، لەسەر بانگهێشتی (عادل كەریم) وەزیری كارەبای عیراق  (كەمال محەمەد ساڵح) وەزیری كارەبای هەرێم سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ  وەزیری و لێپرسراوانی وەزارەتی كارەبا كۆبۆوە، بەمەبەستی بەهێزكردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولاو بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و گەیاندنی خزمەتگوزاریی كارەبا و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی كارەبا لە ناوچەكانی ماددەی (140).
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان لەبارەی فرۆشتنی كارەباش دەڵێت، هەموو ئەو دەنگۆیانەش كە باس لە فرۆشتنی كارەبای هەرێم دەكەن، بێ بنەما و دوورن لەراستییەوە، ئەو بڕە كارەبایە لەرێگەی وەبەرهێنەرەكانەوە بە هاونیشتمانیانمان لە كەركوك، دەشتی نەینەوا و دیالە دەدرێت و بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بەم  وێستگانەی بەرهەمهێنانی كارەباوە نییە كە حكومەتی هەرێم بۆ پێدانی كارەبا بە هاونیشتمانیان بەگەڕیخستوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە