کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نزیكەی 40 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە هەرێمی كوردستان دابەشكراوە

.

05:19 PM - 03/12/2021

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەكانی كانزا و نەوتی هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك، تا كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ نزیكەی 40 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، تاوەكو 30ی تشرینی دووەمی 2021 38 ملیۆن 877 هەزار لیتر نەوتی سپی دابەش كراوە كە ٢٩ ملیۆن و ٤٦٩ هەزار و ٨٠٠ لیتری بۆ ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان بووە و دابەش كراوە و هەروەها ٨ ملیۆن و ٦١٨ هەزار و ٣٠ لیتری بۆ نێو شارەكان بووە و دابەش كراوە.
باسی لەوەشكردووە، كە لە و بڕە نەوتە 10 ملیۆن و 899 هەزار و 977 لیتری لە پارێزگای هەولێرو 11 ملیۆن و 907 هەزارو 853 لیتر لە پارێزگای سلێمانی و 15 ملیۆن و 280 هەزار لیتری لە پارێزگای دهۆك  دابەشكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە