کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵانە 500 هەزار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەئیبراهیم خەلیلەوە هاتوچۆ دەكەن

.

05:17 PM - 03/12/2021

سەندیكای شۆفێرانی نێودەوڵەتی توركیا ئاشكرایكردوە، بۆ یەكەمجار لەمێژوودا هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردوەو 4 هەزار ئۆتۆمبێلی تێپەڕاندووە.
سەندیكای شۆفێرانی نێودەوڵەتی توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل گرنگترین دەروازەی توركیا لەگەڵ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگترین خاڵی ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانیە لەنێوان ئەوروپاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، كە بەتەنها لە رۆژی 2ی كانوونی یەكەمی 2021دا چوار هەزارو 372 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر هاتوچۆیانكردووە، لەو ژمارەیە دوو هەزارو 51یان لە توركیاوە چونەتە هەرێمی كوردستان و  لەبەرامبەریشدا دوو هەزارو 321 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر هاتونەتە نێو وڵاتەكەمانەوە.
سەندیكای شۆفێرانی نێودەوڵەتی توركیا ئەوەشی خستۆتەڕوو، ساڵانە 500 هەزار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە هاتوچۆ دەكەن‌و  رێژەی لەسەدا 40ی كۆی هەناردەی رێگای وشكانی توركیا لەو دەروازەیەوە دەچێتە دەرەوە، كە بەهاكەی 10 ملیار دۆلارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە