کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق 200 تۆن خورما هەناردە دەكات

.

05:16 PM - 03/12/2021

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاندوە، لە دوو مانگی رابردوودا 200 هەزار تۆن خورمایان هەناردەكردوە و تەئكیدیش دەكاتەوە، كە لەگەڵ وەبەرهێنەراندا سەرقاڵی هەناردەكردنی تەماتە و پەتاتەن.
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە لێدانێكی رۆژناوەانیدا رایگەیاند، بەهۆی پێشگەیشتن و پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆوە وڵاتەكەمان ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی چەند بەرهەمێكی كشتوكاڵی هەناردەی دەرەوە بكات، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند وەبەرهێنەرێكدا تاووتوێی ئەو پرسە كراوە تاوەكو تەماتەو پەتاتە رەوانەی دەرەوە بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە هەردوو مانگی تشرینی یەكەم و تشرینی دووەمی 2021دا نزیكەی 200 هەزار تۆن خورمایان هەناردەی  10 وڵاتی جیهان كردووە، لەدیارترینیان میسر و ئیتالیاو هۆڵەنداو هندستان بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە