.
04:00 PM - 03/12/2021
راگه‌یه‌نراوێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هه‌واڵی چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێكی سۆشیال میدیا ڕه‌تده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕووداوێكی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كه گوایه كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌وی ڕابردوو هیچ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن‌و كوشتن له‌سه‌رچنارو هیچ شوێنێكی دیكه‌ی شاری سلێمانی ڕووی نه‌داوه.
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و ماڵپه‌ڕو په‌یجانه‌ش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پۆلیس و سه‌رچاوه‌ی ڕه‌سمی هه‌واڵی له‌و شێوه‌یه بڵاوبكه‌نه‌وه، ڕێكاریی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌رو ڕوبه‌ڕوی دادگایان ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە