کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی هەڤاڵی كۆچكردوو عەبدوڵا خورشید دەكات

.

03:19 PM - 03/12/2021

خانەوادە و هەڤاڵانی تێكۆشەری دێرین عەبدوڵا خورشید
   بۆ  كۆچی دوایی هەڤاڵ  عەبدوڵا خورشید لە ناخی دڵمانەوە هاوخەمتانین و پرسە و ماتەمینی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین، كۆچی دوایی هەڤاڵ  عەبدوڵا پەژارەیەك بوو لە هەموان كەوت، چونكە  ئەو جوامێرێك  بوو كە لە هەڕەتی لاوێتیەوە لە ناوچەی باڵەكایەتی لە ناو جوڵانەوەی سیاسی و كوردایەتیدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە و دواتریش لە ڕاگواستنی  گوندەكانی ئەو ناوچەیە بۆ سنوری بادینان هەڤاڵ عەبدوڵا لەگەڵ  دانیشتوانی ناوچەكانی بەهدینانیش پەیوەندیەكی تۆكمەی گرێدا و توانی  ئەركەكانی ڕێكخستن بە باشی بەڕێوەببات و لە  گەیاندنی  پەیامی  یەكێتیدا زۆر بوێرانە ئەركەكانی جێبەجێكردووە، تا لە دوا پلەیدا كە  ئەندامی مەكتەبی ڕێكخستن بووە هەڤاڵ عەبدوڵاخورشید لە خەباتدا  تێكۆشەرێكی لەخۆبوردوو بووە.  
جارێكی تر وێڕای دانەواندنی سەری ڕێز و وەفا لە ئاست ڕۆڵی ئەم كەڵە  پیاوە تێكۆشەرەدا، لە یەزدانی مەزن داواكارین ڕۆحی بە بەهەشت بە شاد بكات.
مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك)

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە