.
12:00 PM - 03/12/2021
بەڕێزان خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان
بەبۆنەی رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانەوە، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەكەین و پەرۆشیی خۆمانتان بۆ دووپات دەكەینەوە له پێناو دابینکردن و دەستەبەرکردنی پێداویستیەکانتان و گشت مافەکانی تری ژیانتان، هەر لەم یادەدا ئەوەتان بۆ دوپاتدەکەینەوە کە ئێوەی خاوەن پێداویستی تایبەت بە کۆڵنەداتان و زاڵ بوون بەسەر گرفتەکانی ژیاندا دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ لە خزمەتکردنی وڵات و گەلەکەماندا ببینن.
جارێکی تر لەم یادەدا هیوای ژیانێکی ئاسودەتان بۆ دەخوازین کە بە بێ جیاوازی لەگەڵ تاکەکانی تری کۆمەڵگادا مافەکانتانی
تێدا دابین بکرێت.
مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک).
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە