.
07:05 PM - 02/12/2021
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2-12-2021، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه به بڕیاری سیاسی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دادوه‌ری، ماوه‌ی تانه لێدانه‌كان به نایاسایی درێژكراوه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا كۆمسیۆن سه‌ربه‌له‌ری ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی پارتی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند؛ بڕیارێك به‌ناونیشانی (درێژكردنه‌وه‌ی تانه‌كان) بوونی نه‌بوه‌و سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانیان له‌كاری كۆمسیۆندا نه‌كردووه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له راگه‌یه‌نراوێكدا، روونیده‌كاته‌وه كه سوورن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كۆمسیۆن و ئه‌و بڕیارانه‌شی ده‌ریانده‌كات به‌شێوازی گفتوگۆی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانییه‌وه ده‌بێت كه‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراق ده‌كه‌ن و هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمسیۆن دروست بكات ئینجا هه‌رچ پۆست و پێگه‌یه‌كی له‌ده‌وڵه‌تدا هه‌بێت، هه‌ر لێره‌شه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌كی روونده‌كه‌ینه‌وه كۆمسیۆن هیچ بڕیارێكی نه‌بووه كه‌باس له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تانه‌كان بكات، چونكه ئه‌م ماوه‌یه یاساییه‌و كۆمسیۆن و هیچ لایه‌نێكی تریش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه ماوه‌كه درێژبكاته‌وه، پێشتریش كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بواری به‌سه‌رجه‌م كاندیده ناڕازییه‌كان دا له‌ماوه‌ی یاساییدا كه 3 رۆژه به‌ڵگه له‌باره‌ی تانه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن و تانه‌كانیان بسه‌لمێنێت، بۆیه ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕیاریدا بوارێكی تر بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ بدرێته‌وه به كاندیده ناڕازییه‌كان تاوه‌كو له‌چوارچێوه‌ی ناونیشانی (هاوپێچی تانه)ئه‌و به‌ڵگانه پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌م رێكاره‌ش به یاسا ده‌سته‌به‌ركراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نابێت ئه‌و بڕیاره ناوی لێبنرێت درێژكردنه‌وی ماوه‌ی تانه‌كان، ده‌ریشكه‌وت كه ژماره‌ی ئه‌و تانانه له‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه راگه‌یه‌نراوه زیاتر نه‌بووه كه بریتی بوو له 1436 تانه.
لێره‌شه‌وه ئه‌وه دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانیان له‌كاری كۆمسیۆندا نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌رده‌وام پشتیوان بوون له‌سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌و هه‌ڵسوڕانی كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و دوور له‌هه‌ر فشارێك كه له‌هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە