کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتەبێژی یەكێتی: وەرگرتنەوەی 2 كورسییەكەی پارێزگاكانی هەولێرو نەینەوا ئیستحقاقی رەوای یەكێتی و هاوپەیمانی كوردستانە

.

05:42 PM - 02/12/2021

دەربارەی راگەیاندراوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ٢٠٢١/١٢/٢ دا وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەم لێدوانەی دا: ئێمە دڵنیاین وەرگرتنەوەی 2 كورسییەكەی پارێزگاكانی هەولێرو نەینەوا ئیستحقاقی رەوای یەكێتی و هاوپەیمانی كوردستانە، بەتانەو رێكاری یاسایی گەراونەتەوە بۆ خاوەنە راستەقینەكەی. واتا ئەم پێشێلكارییە بە رێكاری یاسایی راستكراوەتەوە. وئێمە لەسەر هەمان رێكار بەردەوام دەبین بۆ بەدەستهێنانەوەی مافی 3 كورسی كاندیدەكانی تری هاوپەیمانی كوردستان لە بازنەكانی یەكی هەولێر و بازنەكانی سێ و چواری نەینەوا. دڵنیاشین كە بەڕێز سەرۆك كۆمار پارێزەری دەستورەو ئەركەكانی بە پێی یاساو دەستور جێبەجێ دەكات و دەستێوەردانی لەكاروباری كۆمسیۆنی هەڵبژاردن نەكردووەو نایكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە