کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فیران تۆرێس لەبەرشەلۆنە نزیكبۆتەوە

.

02:10 PM - 02/12/2021

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نزیك بۆتەوە لەگەیشتنە رێككەوتن لەگەڵ یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی لەبارەی گرێبەستی گواستنەوەی فیران تۆرێس، رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووە : بەرشەلۆنە و مان سیتی زۆر نزیكن لەگەیشتنە رێككەوتن لەبارەی گرێبەستی تۆرێس بەتایبەت كە هەڵوێستی هەردوو یانە زۆر لەیەكەوە نزیكە، رۆژنامەكە باسی لەوەكردووە: رازی بونی پیپ گواردیۆلا بەرۆیشتنی ئەو هێرشبەرە لە مانچستەرسیتی و كار ئاسانی لەگفتوگۆكان لەگەڵ كارگێڕی ستیزن ئاماژەی بەهێزن بۆ چوونی فیران تۆرێس بۆ یاریگای كامپ نو، تەئكیدی لەوەشكردۆتەوە: وا پێشبینی دەكرێت لەمانگی یەكی ساڵی داهاتوو فیران تۆرێس پەیوەندی بەرشەلۆنە بكات لەپێناو بەهێزكردنی هیڵی هێرش بردن كە ئەو هێرشبەرە توانای ئەوەی هەیە لە 3 پێگەی جیاواز لەو هیڵەدا یاری بكات، ئەوەش هێزێكی زیاتر بە چاڤی هیرناندیزی راهێنەر دەدات، لەلایەكی ترەوە ماتیۆ ئیلمانی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە بەرەو وڵاتی ئینگلتەرا سەفەری كردووە تا بەشێوەیەكی رەسمی گفتوگۆ لەگەڵ مانچستەرسیتی ئەنجام بدات بۆ ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو هێرشبەرە ئیسپانی یە، بەڵام خوان لاپۆرتا دەیەوێت سەرەتا بەخواستن ئەو یاریزانە بباتە یانەكە و لەهاوینی داهاتوو بەیەكجاری بیكڕێت، ئەوەش تەنها رەزامەندی مان سیتی لەسەر ماوە دوای ئەوەی گواردیۆلای راهێنەر رازی بووە بەرۆیشتنی ئەو یاریزانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە