کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گۆڕانكاری لەسەر شێوازی دەنگدان بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر دەكرێت

.

02:06 PM - 02/12/2021

 باسكال فیریە سەرنوسەری گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی تەئكیدیكردەوە: چاوەرێی بریارێكن لەبارەی گۆڕانكاری لەشێوازی دەنگدان لەخەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بۆ وەرزی داهاتوو، فیریە لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرت وتی: لەماوەكانی داهاتوو گفتوگۆ دەكەین بۆ باشتركردنی سیستمی دەنگدان بۆ دیاری كردنی براوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی لەداهاتودا.
باسی لەوەشكرد: زۆر پەلە ناكەن لەو بریارە و بەباشی بیری لێ دەكەنەوە لەچۆنیەتی باشتر كردنی سیستم دەنگدان بۆ ساڵانی داهاتوو، بەڵام بریارەكان بەپەلە نادەن و بەوردی تاوتوێی دەكەن و دوای ئەوە سیستمەكە باشتر دەكەن، لەبارەی دەنگدانی لەئاهەنگی باڵۆن دۆری ئەمساڵ وتی: من لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری بایرن میونشنم هەڵبژارد و میسیم لەریزبەندی یەكەم دیاری نە كرد، بەڵام بەدڵنیاییەوە میسی شایستەی خەڵاتەكە بوو، وتیشی: ئەوەی میسی لەبارەی شایستەیی لیڤاندۆڤسكی وتی بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە لەساڵی2020 نامەیەكی گرنگ  و وتەیەكی باش بوو لەیاریزانێكی گەورەی وەك میسی، لەكۆتایدا سەرنوسەری گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ تەئكیدی لەوەكردەوە: ساڵی رابردوو تەئكید لەوە نەكراوەتەوە كە لیڤاندۆڤسكی یاریزانی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆرە، هیچ دەنگدانێك ئەنجام نەدرا كە ئەو هێرشبەرە پۆڵندیە هەلی زۆر باشی لەبەردەم بوو ساڵی رابردوو خەڵاتەكە بباتەوە، بەڵام كەس بەڵگەی پێ نییە بۆ ئەوەی وتراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە