کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیس زنجیرە سەركەوتنەكانی پاریس سان جێرمانی راگرت

.

01:49 PM - 02/12/2021

 لەخولی پلەیەكی یانەكانی فەرەنسا و لەمیانەی یاریەكانی هەفتەی 16ی خولەكە یانەی نیس سەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكانی پاریس سان جێرمانی راگرت و بەبێ گۆڵ لەگەڵیدا یەكسان بوو، یاریەكە لەیاریگای پارك دو پرانس تایبەت بەسان جێرمان بەرێوە چوو و میسی و هاورێكانی لەیانە پاریسیەكە بەدرێژایی 45 دەقیقەی گێمی یەكەم سەركەوتوو نەبوون لەهەژاندنی تۆڕی گۆڵی یانەی میوان، لەگێمی دووەمیشدا فشارەكانی یاریزانانی خاوەن یاریگا لەسەر گۆڵی یانەی میوان بەردەوام بوو بەئامانجی تۆمار كردنی گۆڵ و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەكە، بەڵام لەو گێمەشدا یاریزانانی ئەو یانەیە لە سەر لەدەستدانی هەلی گۆڵ تۆمار كردن بەردەوام بوون، سەرەنجام یاریەكە بەیەكسان بوون و بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، بەو ئەنجامەش پاریس سان جێرمان خاڵەكانی لەپێشەنگی ریزبەندی خولەكە بۆ 41 خاڵ بەرزكردەوە بەڵام نیس بە27 خاڵ لەپلەی چوارەم دەبینرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە