.
01:04 PM - 02/12/2021
هەڤاڵ و خوشکی بەڕێزمان خاتوو چرا عومەر سابیر ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک). بۆ کۆچی دوایی خاتوو ( بەهێ حاجی محمد) ی دایکی بەڕێزتان و شەهیدی نەمر و فەرماندەی چالاکیەکانی نێوشاری ڕۆژانی سەختی خەبات، بەناوی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک.)وە لە ناخی دڵمانەوە هاوبەشی خەم و ماتەمی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتانین و سەبوریتان بۆ دەخوازین و لە یەزدانی مەزن داواکارین خاتو بەهێی ی کۆچ کردوو کە لە ڕۆژانی سەختی خەباتدا ماڵەکەی وەک بنکە ولانکەی کاری نهێنی ڕێکخستنەکان و پێشمەرگەی ناوشار بوە و ئەویش هاوکار و نهێنی پارێزێکیان بوە ، ڕۆحی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.
مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە