.
12:46 PM - 02/12/2021
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری مامۆستا موحسین عەلی ئەکبەر
بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی، پێشمەرگە و سیاسەتمەدار، تێکۆشەرو رۆشنبیر، لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی خانەقین مامۆستا موحسین عەلی ئەکبەرم بیست.
مامۆستا موحسین تێکۆشەرێکی دیاری کورد بوو، ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتی گەلەکەی و تێکۆشەرێکی گەورەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، بە کۆچی دوایی کەلێنێکی گەورەی دروستکرد.
بۆ ئەم کۆستە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموومان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە