کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نزیكەی لە سەدا 80ی ڕەشنوسی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران داڕێژراوە

.

09:24 AM - 02/12/2021

میدیاكانی ئەوروپا لە زاری دیپلۆماتكارانی ڤییەناوە بڵاویانكردۆتەوە، كاتێكی دیاریكراو بۆ كۆتایی دانوستانەكان دانەنراوە و ئەوەی لەگەڵ ئێران لەسەری ڕێككەوتوون دەكرێت بگۆڕدرێت و ڕێككەوتنی كۆتایی نییە، ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە لە سەدا 70 بۆ 80ی ڕەشنوسی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە داڕێژراوە و 48 سەعاتی داهاتوش دانوستانەكان زۆر گرنگ و یەكلاكەرەوە دەبن،ئەوە لە كاتێكدایە لە ڕۆژی دووشەممەوە حەوتەمین خولی دانوستانە ئەتۆمییەكە لە ڤییەنا لە نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەستی پێكردۆتەوە و بەردەوامە چاوەڕوان دەكرێت ئەنجامی كۆتای هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە