کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا یەكەم حاڵەتی ئۆمیكرۆنی تۆماركرد

.

09:16 AM - 02/12/2021

ئەمریكا یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ئۆمیكرۆنی لە شاری سانفرانسیسكۆی ویلایەتی كالیفۆرنیا تۆماركرد، كەسە توشبووەكە گەشتیارێكە لە 22ی تشرینی دووەم لە باشووری ئەفریكا گەراوەتەوە.
لەو بارەیەوە لێپرسراوانی تەندروستی ئەمریكا رایانگەیاندووە: توشبووەكە پێشتر بری ڤاكسینی مۆدێرنای وەرگرتووە، نیشانەكانی مامناوەندین و كەرەنتینە كراوە، ئەوەش خراوەتەروو سەرجەم ئەو كەسانەی بەركەوتەیان هەبووە لەگەڵی خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە