کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم رۆژانە 800 مێگاوات كارەبا دەداتە عیراق

.

10:40 PM - 01/12/2021

 
حكومەتی هەرێم رۆژانە 800 مێگاوات كارەبا دەداتە عیراق
عادل كەریم وەزیری كارەبای عیراق دەڵێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 650 تا 800 مێگاوات كارەبا دەداتە حكومەتی فیدراڵی.
وەزیری كارەبای عیراق لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ (كەمال محەمەد) وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان كە ئێستا بەسەردانێك لە بەغدایە رایگەیاند، هەردوولا گفتوگۆمان لەبارەی چەند كێشەیەكی كارەبا كرد لە ناوچە جێ ناكۆكەكان، هاوكاریكردنیان بۆ چارەسەركردنیان.
هاوكات (كەمال محەمەد) وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، باسیان لە چۆنێتی سوود وەرگرتن لەتواناكانی یەكتری كردوەو  گفتوگۆشیان كردووە سەبارەت بە جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا.

jH5oDhPxHpA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە