کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق لە مانگی رابردوودا بەبڕی 7.5 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

.

05:20 PM - 01/12/2021

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری سەرەتایی بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بڵاوكردەو بەپێی ئامارەكە، لە مانگی رابردوودا بە بەهای 7 ملیارو 590 ملیۆن دۆلار نەوت فرۆشراوە.
وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، بەپێی ئەو ئامارە سەرەتاییانەی كە لەلایەن كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)وە بەدەستیان گەیشتووە، لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا 98 ملیۆن و 192 هەزارو 317 بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو داهاتەكەشی زیاتر لە 7 ملیارو 590 ملیۆن دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بری ئەو نەوتەی كە لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە هەناردەكراوە 95 ملیۆن و 860 هەزارو 149  بەرمیل نەوت بوەو لە كێڵگەكانی كەركوكیشەوە 2 ملیۆن و 32 هەزارو 685 بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە بەتێكڕا رۆژانە 3 ملیۆن و 373 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو هەر بەرمیلێكیش بە 77 دۆلارو 33 سەنت فرۆشراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە