کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راوێژكارێكی كازمی: نرخی نەوت لەبودجەی ساڵی داهاتوو 50 دۆلارە

.

05:19 PM - 01/12/2021

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایدەكات، لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢دا نرخی بەرمیلێك نەوت بە ٥٠ دۆلار دیاریكراوە، تەئكیدیش دەكاتەوە، بۆ یەكەمجارە پلانی وەبەرهێنان بەشێوەیەكی روون لە پرۆژە یاساكەدا جێگیركراوە.
راوێژكاری دارایی مستەفا كازمی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە: رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو ئامادەیەو بۆ یەكەمجاریشە پلانی وەبەرهێنانی بەشێوەیەكی روون و ئاشكرا بۆ ماوەی سێ ساڵ تێدا جێگیركراوە و بودجەشی بۆ تەرخانكراوە بەشێوەیەك دواخستنی تێدا نەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: هەرچەندە نرخی ئێستای نەوت لەسەرووی 80 دۆلارەوەیە بەڵام لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا نرخی بەرمیلێك نەوت بە ٥٠ دۆلار دیاریكراوە، بەو پێیەی عیراق وڵاتێكە پشت بەداهاتی نەوت دەبەستێت و گۆڕانكارییەكانی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا كاریگەری لەسەری دادەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە