کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كچی دامەزرێنەری براندی زارا دەبێتە سەرۆكی گروپی ئیندیتێكس

.

03:50 PM - 01/12/2021

گەورە گروپی فاشنی ئیندیتێكس كە خاوەنی براندەكانی زارا، ماسیمۆ دوتیی, پۆڵ ئاند بیەر و سترادیڤاریوسم-ە, مارتا ئۆرتیگای كچی دامەزرێنەری براندی زارای وەك سەرۆكی  گروپەكە دەستنیشانكرد، لە جێگەی پابلۆ ئاسلا سەرۆكی پێشوی گروپەكە كە لە ساڵی 2011 وە ئەو پۆستەی وەرگرتبوو.
خاتوو ئۆرتیگا نزیكەی 15 ساڵە لەگەڵ گروپەكەدا كار دەكات و دەسپێكی كارەكەی لەگەڵ براندی بێرشكا-دا بووە, لە دوای وەرگرتنی پۆستەكەی لە لێدوانێكدا ئاماژە بەوە دەكات: كارەكەی زۆر خۆش دەوێت، بەجۆرێك تێكەڵی ژیانی بووە و  تەواوی ئەو 15 ساڵەی كاركردنی لەگەڵ كەسانی لێهاتوو و پرۆفێشناڵدا بووە, وەرگرتنی ئەم پۆستەش جێگەی شانازی ئەوە, وتووشیەتی: ئامادەیە هەموو ژیانی بۆ بەرەوپێشچوونی ئەم میراتییەی خێزانەكەی تەرخان بكات.
ئیندیتێكس كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی جلوبەرگی ئیسپانییە كە لە ساڵی 1975 لە لایەن ئەمانسیۆ ئۆرتێگا و هاوسەری پێشوویەوە لە ئیسپانیا دامەزراوە و لە زیاتر لە 6 هەزار شۆپ لە 99 ماركێتی گەورە لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە