کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕیهانا نازناوێكی نەتەوەیی پێبەخشرا

.

02:42 PM - 01/12/2021

ڕیوڕەسمی ڕاگەیاندنی حكومەتی كۆماری لە باربادۆس بە ئامادەبوونی شازادە چارلز كوڕی گەورەی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم و كچە گۆرانیبێژ ڕیهانا و چەندین كەسی دیار و بەتوانای وڵاتەكە بەڕێوەچوو، تێیدا نازناوی پاڵەوانی نەتەوەیی بەخشرایە ڕیهانا.
باربادۆس دورگەیەكە دەكەوێتە كیشوەری ئەمریكا و پێشتر سەر بە شانشینی بەریتانیا بووە، دوای 400 ساڵ لە حوكمڕانی شانشینی بەریتانیا، لە ناشناڵ هیرۆس سكوێر لە بریج تاون كە سەنتەرێكی گرنگی دورگەی نەتەوەی باربادۆسە، توانیان حكومەتی كۆماری خۆیان ڕابگەیەنن و ساندرا مەیسۆن وەكو سەرۆكی وڵات دەستنیشان بكەن، ئەم رێوڕەسمە بۆ خەڵكی باربادۆس بە دەستكەوتێكی گرنگ مێژوویی دادەنرێت و بوونە تازەترین كۆمار لە جیهاندا.
لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمەكەدا میا موڵتی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە لە لێدوانیكیدا ڕۆبن ڕیهانا فێنتی بە باڵیۆزی ئەو وڵاتە دەستنیشانكرد و نازناوی پاڵەوانی نەتەوەیی پێبەخشی, هەروەها ستایشی دەستكەوتەكانی ڕیهانای كرد و وتی: ڕیهانا خزمەتێكی گەورەی بە وڵاتەكەمان كردوە و لێهاتوویی و دەستكەوتەكانی جێگەی شانازی باربادۆسە.
ڕیهانای تەمەن 33 ساڵ گۆرانیبێژێكی پۆپی باربیدیانە، ناوی تەواوی ڕۆبن ڕیهانا فێنتی - ە و یەكێكە لە ئەستێرە جیهانییەكانی سەدەی 21 و بە دەنگە خۆش و جیاوازەكەی ناوبانگی دەركردووە, هەروەها خاوەنی كۆمپانیای فێنتی بیوتییە.  
وەرگێڕدراوە لە سایتی میرەر نیوس

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە