کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیانەكانی خواردنەوەی شیرت زانیوە ؟

.

06:19 PM - 29/11/2021

زیانەكانی خواردنەوەی شیرت زانیوە ؟
تا ئێستا بیرت لە خواردنەوەی شیر كردووەتەوە ؟  شتێكی سەیرنیە بەلاتەوە كە لە گیاندارێكی شیردەری وەك مانگا وەردەگیرێت ؟ بەپێی وتەی فەیلەسوف ئەرستۆ ( شیر خوێنە بەڵام دووجار كوڵاوە )  بۆیە سەیر نەبێت كە كێشەمان هەبێت لەگەڵی.
بەم دواییانە شیر بۆتە جێگەی سەرنجی و لیكۆڵینەوەی زانایانی بواری تەندروستی, دوو بیروڕای جیاواز بەرامبەر بە خواردنەوەی شیر هەیە.
بەهۆی دەوڵەمەندی بە پرۆتین ،چەوری ،كالسیۆم ،ڤیتامینD و شەكر، شیر خواردنەوەیەكی بەهێزە بۆ گەشەو پتەوبوونی ئێسك , بە پێچەوانەوە هۆكارە بۆ دروستبوونی شێرپنجەو  گیرانی بۆری دڵ، ئەوەش  بەهۆی بەرزی ڕێژەی چەوری تێیدا، هەروەها بوونی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە شیردا و بەرزی ڕێژەكەی لە كاتی دووگیانی ئەو شیردەرەدا هۆكارە بۆ شێرپەنجە. بەڵام دواهەمین لێكۆڵینەوەی زانستی ئەوە دەردەخات كە ڕێژەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە شیردا زۆر كەمەو مەترسی نابێت بۆ تەندروستی مرۆڤ.
پێكهاتەی شیر بە نزیكەیی بریتیە لە ٪۸۷ ئاو  ٪٥ (شەكر) ,%٣.٤ چەوری، ٪۳.۳پرۆتین، وە تەنها ٪٠.۷ كانزای تێدایە.(واتە ٪۱ كەمتر!). ئەمە لە كاتێكدا شیری مانگای سروشتی بێت‌و ووشك نەكرابێتەوە‌و نەكرابێتە قوتو پاكەتەوە.
لەسەر و هەموو ئەو باسانەی دەربارەی دەوترێت ، شیر پێویستییەكی گرنگە لە ژیانی هەمواندا و مرۆڤ تاكە بوونەوەرە لە دوای شیری دایك سود لە شیری ئاژەڵ وەردەگرێت بەهۆی ئەوەی مرۆڤ لە منداڵیدا لەشی ئەنزیمێك دەردەدات بە ناوی لاكتاس كە یارمەتی دەرە لە هەرسكردنی لاكتۆس لەناو شیر, ئەمە لە كاتێكدا كە مرۆڤ گەورە دەبێت ئەو توانایەی لەدەست دەدات بۆیە شیری ڕووەكی وەك جێگرەوەیەك بەكاردەهێنرێت بۆمرۆڤ، بەتایبەت شیری سۆیا كە هەمان بەهای خۆراكی شیری گیانداری هەیە.
شیر بەهای خۆراكی وەك جاران نەماوە، چونكە بەخێوكردنی ئاژەڵەكان وەك جاران تەندروست نیە! ئەمە راستیەكەو لە زۆربەی توێژینەوە نوێیەكان دەركەوتوە، چەوری ناو شیرە كە بە سودە‌و یارمەتی هەرسی شیرەكە دەدات، (شیری كەم چەوری زیاتر شەكرەو ئازاری ریخۆڵە دەدات).شیر ناتوانێت ئێسكە نەرمەو ئازارو نەخۆشی ئێسك‌و جومگە باشتر بكات لە ئێستادا، لەگەل ئەوەی رێژەیەكی شەكری زۆری تێدایە (زۆر كەم كانزاو ڤیتامینی تیایە)، بۆ قەڵەوی بە تایبەتی قەڵەوی وورگ‌و كەمەر زۆر خراپە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە