کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی : داواكاری خوێندكاران رەوایە

.

11:06 PM - 28/11/2021

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ خوێندكارانی ناڕازی كۆبوەوە و پاشان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: میكانیزمێك دەدۆزینەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان.
وتیشی: لەكۆبوونەوەی لەگەڵ خوێندكارانی ناڕازی زۆر بەراشكاوی گفتوگۆیان لەسەر كێشەكانی خوێندكاران كردوە و هەوڵدەدەن بەهەر شێوەیەك بێت كێشەی خوێندكاران چارەسەر بكەین.
لەبارەی دۆخی پارێزگای سلێمانیشەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەی خستەڕوو: بارودۆخی پارێزگای سلێمانی زۆر باشەو هیچ كێشەیەك نییە. هەروەها لەبارەی گەرانەوەی یەكێتی بۆ سەر رێگا راستەكەی خۆی وتی: بەردەوامین لەرێكارەكانی راستكردنەوەی حزبەكەمان و حزبەكەمان هەڵساوەتەوە و زیاتریش هەڵدەستێتەوە. لەبارەی ئەو كەسانەی لەحزب دەركراون بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی: زۆر بەروونی رامانگەیاندوە ئەوانە دەركراون و هەرگیز ناتوانن بێنەوە ناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە