کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا لێكۆلێنەوە لە هۆكارەكانی دابەزینی بەهای لیرەدا دەكات

.

06:02 PM - 28/11/2021

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا فەرمانیكرد، لێكۆڵینەوەی جدی لە هۆكارەكانی دابەزینی بەهای لیرە بكرێت‌و ئەو لایەنانە بدۆزنەوە كە یاری بە بەهای دراوی نیشتمانی دەكەن.
سەرۆكی توركیا ئەنجومەنی چاودێری حكومی وڵاتەكەی راسپارد، كە دامەزراوەیەكی وردبینیەو راپۆرتەكانی خۆی بۆ سەرۆكایەتی بەرزدەكاتەوە، ئەو دامەزراوانە دیاری بكەن كە بڕێكی زۆریان لە دراوە بیانییەكان كڕیووە‌و لێكۆڵینەوە بكەن لەهەر كارێكی گوماناویی كە بوبێتە هۆی دابەزاندنی بەهای لیرەو یاریكردن بەو دراوە.
تەئكیدیشیكردەوە، كە بەردەوام دەبن لەسەر كەمكردنەوەی ڕێژەی سوودی بانكی.
ئەمەش لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو بەهای لیرەی توركی نزمترین ئاستی مێژوویی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی تۆماركردو لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە تائێستا لیرەی توركی بەرێژەی لەسەدا 45 بەهاكەی لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە