کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جووتیارانی ناحیەی شوان داوای زیادكردنی بەشە گازوایلی مانگانە دەكەن

.

05:58 PM - 28/11/2021

جووتیاران سنوری ناحیەی شوان لە پارێزگای كەركوك، بەهۆی كەمكردنەوەی ئەو گازوایلەی مانگانە بۆ كارپێكردنی ئامێرە كشتوكاڵییەكان‌و ماتۆڕەكانی ئاو پێیان دەدرێت، كۆبوونەوەیەكی نارەزاییان ئەنجامدا.
بەوتەی ئەو جووتیارانە، پێشتر مانگانە زیاتر لە 200 لیتر گازوایلیان پێدەدرا‌و لە هەفتەیەكیشدا دابەشدەكرا، بەڵام ئێستا بڕەكەی بۆ 150 لیتر كەمكراوەتەوە‌و دەبێت لە دوو ڕۆژیشدا وەری بگرن، بۆیە داواكاربوون بڕەكەی زیادبكرێتەوە‌و ماوەی دابەشكردنەكەشی درێژبكرێتەوە، چونكە لە دوو رۆژدا ئەو هەموو جووتیارە ناتوانن بەشە گازوایلی خۆیان وەرگرن.

ARZpv6BE5CM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە