کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كارەبا: خواستی لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زیادیكردووە

.

05:56 PM - 28/11/2021

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەسەر دۆخی بەرهەمهێنان‌و كەمبوونەوەی سەعاتەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان بڵاوكردەوەو تیایدا ئەوەی ئاشكراكردووە، كە بڕی بەكارهێنانی كارەبا لەئاستی بەرهەمهێنراو زیاترە.
لەروونكردنەوەكەیدا وەزارەتی كارەبا ئاشكرایكردوە، ئێستا خواست لەسەر بەكاربردنی وزەی كارەبا هەزارو 500 مێگاوات لەو بڕە زیاترە، كە بەرهەم دەهێندرێت، بەجۆرێك كۆی بڕی بەرهەمهێنراوی كارەبا لە ناوخۆدا دەگاتە سێ‌ هەزارو 500 مێگاوات، لە كاتێكدا خواستی بەكارهێنان پێنج هەزار مێگاواتی تێپەراندوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە ناوچە ساردەكان نزیكەی ١٢ بۆ ١٣ سەعات كارەبا دراوەتە هاوڵاتیان و لە ناوچە گەرمەكانیش زیاتر لە ١٤ بۆ ١٥ سەعات كارەبا بە هاوڵاتیان دراوە.
باسیشی لەوەكردوە، ئەمرۆ یەكەیەكی بەرهەمهێنانی وێستگەی ٣٠٠ مێگاواتی خەبات دەخرێتەوەكارو، یەكەی دوومیش لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەگەرێتەوە، هەروەها وێستگەی غازیی گەرمیان تا سبەینێ بەگەڕدەخرێتەوەو هەوڵیش بۆ گەڕاندنەوەی هێڵی كارەبای توركیا دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە