کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوای 37 ساڵ بووە خاوەنی مافی پەنابەری

.

03:35 PM - 28/11/2021

دوای 37 ساڵ بووە خاوەنی مافی پەنابەری
شەربەت گوڵە ناوی ئەو كچە 12 ساڵە ئەفغانیەیە كە لە ساڵی 1985 بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەیەكییەوە لە ڕووپەڕی گۆڤاری ناشناڵ جێۆگرافی ناوبانگی دەركرد.
كچە ئەفغانییەكە لە ساڵی 1984 بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەفغانستان ئاوارە دەبێت و ڕوودەكاتە كەمپی پەنابەرانی پاشتون _ ئەفغانستان - پاكستان, لە ماوەی مانەوەی لەو كەمپەدا لەلایەن فۆتۆگرافەرێك بە ناوی ستیڤ ماكری وێنەی دەگیرێت و لە ساڵی 1985 لەسەر ڕووپەڕی گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافی بڵاودەكرێتەوە.
هەرچەندە پاش ماوەیەك دەگەرێنرێتەوە وڵاتەكەی خۆی, بەڵام وێنە جوان و سەرنجڕاكێشەكەی بەزیندووی دەمێنێتەوە, پاش ساڵانێكی زۆر بەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیەدا و پاش 37 ساڵ لەلایەن سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا ماریۆ دراگی مافی پەنابەرێتی لە ئیتاڵیا پێدەبەخشرێت.
شەربەت ئێستا تەمەنی 49 ساڵە و سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاكێشاوە, وێنەكەشی لەو كاتەدا بووە سمبولی دۆخی ناهەمواری ئەفغانستان و دەربەدەری خەڵكەكەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە