.
11:39 AM - 28/11/2021
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێكی بەبۆنەی شەھیدبوونی پۆلێك لە پێشمەرگەی قارەمان لەكردەوەیەكی تیرۆریستیدا بڵاوكردەوە، ئەمەش دەقەكەیەتی: جارێکی تر چەتەکانی داعش پەلامارێکی تری ترسنۆکانەیان کردە سەر ھێزەكانی پێشمەرگە لەسنورى کوڵەجۆ، بەداخەوە، بەهۆیەوە پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان بەخشی و چونە ریزی کاروانی پڕ لەسەروەرى شەهیدان، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکاریان دەکەم و هیواى زووچاکبونەوە بۆ پێشمەرگە برینداربووەکانیش دەخوازم. ئەم پەلامارانە دەیسەلمێنن کەهێشتا مەترسی ئەو گروپە تێرۆریستییە هەر ماوە، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێشمەرگە و سوپاى عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییە و دزەکردنی چەکدارانی داعش، ھەروەھا جەختدەكەینەوە كە زۆر پێویستە كار لەسەر بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت. دروود بۆ گیانی پاکی ئەو پۆلە شەهیدەى شەوى رابردوو و هەموو شەهیدانی رێگاى رزگارى و ئاوەدانی کوردستان. قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە