کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبەهێزترین یاریدا چێڵسی میوانداری مان یونایتد دەكات

.

09:11 AM - 28/11/2021

 بەبەهێزترین و یاریی لوتكە كۆتایی بەركابەرییەكانی هەفتەی 13ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا دێت، كاتێك سەعات 7 و 30 دەقیقەی شەو یانەی چێڵسی لەیاریگای ستامفۆرد بریچ میوانداری یانەی مانچستەر یونایتد دەكات، بارودۆخی هەردوو یانە جیاوازە، چێڵسی بەر لەو یارییە پێشەنگی ریزبەندی بە 29 خاڵ گرتووە كە لە 9 بردنەوەو 2 یەكسانبونەو لە یەك یاریش دۆراوە، سەرەرای ئەوەی بەهێزترین هێڵی بەگری هەیەو لەم وەرزە تەنیا چوار گۆڵی لێكراوەو لەبەرامبەردا 30 گۆڵی تۆماركردووە كە دووەم بەهێزترین هێڵی هێرشبردنە، بەلام بارودۆخی یانەی مانچستەر یونایتد جیاوازو خراپە، هەفتەی پێشوو دوای ئەوەی دووچاری دووەم شكستی لەسەریەك بووەوە، سولسكایەری راهێنەر دوورخرایەوەو چەند ئەنجامێكی نەخوازراوی تۆماركردووە، كە 17 خاڵی لەپێنج بردنەوەو دوو یەكسانبوون هەیەو لەپێنج یاریش دۆراوە، رالف راجنیگ بەشێوەیەكی كاتی ئەركی راهێنەری مانچستەری لەئەستۆیەو لەیەكەم یاریدا كە سەرپەرشتی دەكات ئەركێكی قورسی هەیە، كە رووبەڕووی یانەیەكی بەهێزی وەك چێڵسی دەبێتەوە، سەرەرای ئەوەی چەند یاریزانێكی ئاست بەرزی یانەكە پێكانیان هەیە و ناتوانێت سود لەتواناو لێهاتوویان وەربگرێت،جێگەی باسە هەردوو یانە تائێستا 136 یاریان بەیەكەوە كردووە، یانەی مانچستەر یونایتد توانیویەتی 52 سەركەوتن تۆماربكات و لەو ژمارە یارییە 211 گۆڵیان تۆماركردووە، لەبەرامبەردا یانەی چێڵسی 45 بردنەوەی هەیەو 180 گۆڵیشی تۆماركردووەو لە 39 یاریش یەكسانبوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە