کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی 13ی پریمەرلیگ درێژەی دەبێت و چەند یاریەك دەكرێن

.

08:57 AM - 28/11/2021

ركابەرییەكانی هەفتەی 13ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا درێژەی دەبێت و چەند یارییەك ئەنجامدەدرێن، یانەی مانچستەر سیتی لەیاریگای ئیتحیاد میوانداری یانەی وێستهام یونایتد دەكات، ناوبژیوان سەعات 5ی ئێوارە فیكەی دەستپێك لێدەدات، مان سیتی هەوڵدەدات درێژە بەبردنەوەكانی بدات كە لەدوو یاری رابردوو براوەبووەو بەر لەو یارییەش 26 خاڵی هەیە، بەبردنەوەش دەتوانێت جارێكی تر بگەرێتەوە پلەی دووەمی ریزبەندی، یانەی وێستهام یونایتدیش یەكێكە لەیانە ئاست بەرزەكانی ئەم وەرزەو خاوەن 23 خاڵە ،بەبردنەوەش ئەگەری چوونە پلەی دووەمی ریزبەندی هەیە، هەرچەندە هەفتەی پێشوو دووچاری شكست هات، یارییەكی تر هەر سەعات 5ی ئێوارە لەنێوان یانەكانی لیستەر سیتی و وتفۆرد دەستپێدەكات، واتفۆرد سەرەرای ئەوەی هەفتەی پێشوو بەرامبەر مان یونایتد براوەبوو، بەڵام بارودۆخی باش نییەو یەكێكە لەو یانانەی دووچاری زۆرترین شكست هاتوە، بۆیە هەوڵدەدات درێژە بەئەنجامە باشەكەی بدات، لەبەرامبەردا لیستەر سیتی نایەوێت لەنێو یاریگای خۆی دووچاری هیچ ئەنجامێكی تری نەخوازراو ببێتەوە، كە لەسێ یاری رابردویدا دوو شكست و یەكسانبوونێكی هەیە، هەر لەدرێژەی یارییەكانی هەفتەی 13دا یانەی بێرنلی لەیاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی تۆتنهام دەبێتەوە، بێرنلی بە 9 خاڵ لەدوا پلەكانی ریزبەندیەو دووچاری زۆتررین یەكسانبوون هاتووە، لەهەمان كاتدا ئاستی تۆتنهام-یش وەك پێویست نییەو 19 خاڵی هەیە، بەبردنەوەش لەو یارییە هەنگاوێكی تر لەپلەكانی پێشەوەی ریزبەندی نزیك دەبێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە