کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمەكانی خاتوو گەلاوێژ پڕفروشترین كتێب بوون

.

10:29 PM - 27/11/2021

 دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا، لە وێب سایتی galawezh.com ، ئاماژەی بەوەدا، لەسەر داوای ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند، تەنها 10 ناونیشان لە بەرهەمەكانی خاتوو گەلاوێژ، لە بیرەوەری و ڕۆمان و كورتە چیرۆك و ئەدەبی منداڵان، بە ڕێژەیەكی دیاریكراو خرایە بەردەستی خوێنەران، بەڵام لە گەڵ تەواووبونی كۆتا ڕۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب، تەواوی بەرهەمەكان لە لایەن خوێنەرانەوە پێشوازییەكی گەرمی لێكراو هیچ نووسخەیەكی بەرهەمەكان نەماوەو هەر هەمووی لەلایەن خوێنەران و خوێندكاران و ئەدیبانەوە كڕاون. دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا، ئاماژەی بەوەدا بەرهەمەكانی خاتوو گەلاوێژ چ وەك بیرەوەرییەكانی و چ وەك یەكەمین ژنە ڕۆمانووس، بە هۆی ئەوەی بەرهەمەكانی گوزارشتن لە واقعی كۆمەڵگەی كوردی و باسكردنی مێژووی نەتەوەكەمان و نەبەردی و قوربانی ڕۆلەكانی گەلی كوردوئاشناكردنی خوێنەران بەشیوازێكی جوانی بەرزی ئەدەبی و بەزمانێكی ڕەوان و بێ گرێ و گۆڵ، بۆیە پێشوازییوكی زۆری لێدەكرێت و هەر یەك بەرهەمیان خوێندنەوە دواتر بەرهەمەكانی تر دە خوێننەوە. لای خۆشیەوە ئارام سدیق لە ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند ئاماژەی بەودا کتێبی بیرەوەرییەکانی خاتوو گەلاوێژ لە ڕیزی پڕفرۆشترین کتێبە بیروەرییەکانی ناوەندی ڕەهەند بووە و ئەوانەی دیکەشی پێشوازی باشیان لێ کراوە. شایەنی ئاماژە پێكردنە، لەسەر ڕاسپاردەو ڕێنمایی خاتوو گەلاوێژ، تەواوی كۆبەرهەمەكانی بە دیاری پێشكەشی ناوەندە ئەكادیمی و كتێبخانەكان و دەزگاڕۆشنبیرییەكان و ڕووناكبیرییەكان دەكرێت، بەڵام لەسەرداوای ڕێكخەرانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب، نرخێكی ڕەمزی لەسەر بەرهەمەكان دانرابوو، داهاتەكەشی دەدرێتە پڕۆژەی خێرخوازی بەهاوكاری ڕێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە