.
07:39 PM - 25/11/2021
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانەكان لە وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان و ئاژانسی ژمارەی سپاردنی نێودەوڵەتی لە یەكێتی نوسەرانی عێراق یاداشتانەمەیەكیان ئیمزاكرد ، بەپێی ئەو یاداشتانەمەیە ئەو كتێبە كوردیانەی چاپ دەكرێن ژمارەی سپاردنی نێودەوڵەتیان پێدەدرێت، ئەوەش وادەكات ئەو كتێبانە لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكان نمایش بكرێن و گەڕانیش بەدوایاندا ئاسان بێت ، چونكە یەكێك لە مەرجەكانی پێشانگای نێودەوڵەتی ژمارەی سپاردنی نێودەوڵەتییە، هاوكات بەوەش وەزارەتی رۆشنبیری بووە بەشێك لەو رێكخراوە ، ئەوەش وادەكات نوسەران بەئاسانی ژمارەی سپاردن وەربگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە