کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی لیستێكی نوێی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند

.

04:19 PM - 25/11/2021

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لیستێكی نوێی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوەو بەپێی لیستەكەش رۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی یانزەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان دابەش دەكرێت.
ئەمرۆ مووچەی مانگی یانزەی وەزارەتی تەندروستی بەبێ‌ لێبڕین دابەشكراو بڕیاریشە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی یانزەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان دابەش بكرێت.
بەبڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو 30 ڕۆژ جارێك مووچەیەك دابەش دەكرێت‌و لەڕۆژی 25ی مانگەوە پرۆسەی دابەشكردنی مووچە دەستپێ‌ دەكات.
بەپێی ئامارەكانی سیستمی بایۆمەتری، ملیۆنێك‌و 251 هەزار‌و 451 مووچەخۆر لە هەرێمی كوردستان هەن، كە مووچەی مانگانەیان 895 ملیار دینارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە