کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ تیروپشكی پاشكۆی پاڵاوتنی ئەوروپا رادەكێشرێت

.

04:05 PM - 25/11/2021

هەوادارانی تۆپی پێ لەچاوەروانی راكێشانی تیروپشكی یاریەكانی پاشكۆی پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ گەیشتنەجامی جیهانی 2022ی قەتەر دەكەن كە وا بریارە سبەینێ‌ بەرێوەبچێت، پاشكۆی پاڵاوتنەكانی ئەوروپا ژمارەیەك هەڵبژاردەی گەورەی تیایە لەسەروی هەموشیانەوە ئیتاڵیای پاڵەوانی یۆرۆی2020 و پورتوگالی پاڵەوانی یۆرۆی2016، لەپاشكۆی پاڵاوتنەكان 12 هەڵبژاردە بەشداری تیا دەكەن و بەسەر دوو ئاستدا دابەش دەكرێن، ئاستی یەكەم پێكهاتووە لەهەڵبژاردەكانی ئیتاڵیا، پورتوگال،سوید، روسیا، ویڵز لەگەڵ سكۆتلەندا، هەڵبژاردەكانی پۆڵندا و توركیا و نەمسا و چیك و ئۆكرانیا و مەكدۆنیای باكوور لەئاستی دووەمدان، هەڵبژاردە بەشدارەكان بەسەر 3 گروپدا دابەش دەكرێن هەر گروپە و لە4 هەڵبژاردە پێك دێت دوو هەڵبژاردە لەئاستی یەكەم و دوو هەڵبژاردەش لەئاستی دووەم  و لەهەر گروپێكدا یاری قۆناغی پێش كۆتایی و كۆتایی ئەنجام دەدرێت و پاڵەوانی هەرگروپێكد بۆ دوا یاریەكانی جامی جیهانی سەردەكەوێت، جێی وەبیرهێنانەوەیە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا كە خاوەنی 4 نازناوی جامی جیهانی یە لەرێگەی پاشكۆی پاڵاوتنەكانەوە شكستی هێنا لەگەیشتنە جامی جیهانی 2018ی روسیا دوای ئەوەی دور لەچاوەروانی لەبەرامبەر سوید روبەروی شكست بۆوە بەشكتی لەیاری چونی دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر و یەكسان بونی بەبێ گۆڵ لەیاری گەرانەوەی یاریگای خۆی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە