کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میلان لە واندامیترۆپۆلیتانۆ شكستی بە ئەتڵەتیكۆمەدرید هێنا

.

03:58 PM - 25/11/2021

   لەیاریەكی كۆمەڵەی دووەم لەجەولەی پێنجەم و پێش كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ، یانەی میلانی ئیتاڵی هیواكانی بۆ ركابەریكردن لەسەر دووەم بلیتی كۆمەڵەكەی بۆ گەرایەوە دوای ئەوەی لەیاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ شكستی بەیانەی ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانی هێنا و یاریەكەی بەگۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لەگێمی یەكەمی یاریەكەدا تۆڕی گۆڵی هەردوو یانە بەخاوێنی مانەوە و ئەو گێمە چۆن دەستیپێكرد بەهەمان شێوە كۆتایی هات، لەگێمی دووەمدا راهێنەرانی هەردوو یانە چەند گۆڕانكاریەكیان ئەنجام بەو ئامانجەی 3 خاڵی یاریەكە بەسودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە، هەردوو یانە چەندین جار مەترسیان لەسەر گۆڵی یەكتر دروستكرد، بەڵام گۆڵ تۆمار كردن كەوتە دەقیقەكانی كۆتایی و پێش كۆتایی هاتنی یاریەكە بە3 دەقیقە جۆنیۆر میساس  بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و  میلان كردە خاوەن گۆڵی پێشكەوتن، دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی رۆخی بلانكۆس نەیانتوانی ئەنجامە یەكسان بكەنەوە و سەرەنجام یاریەكە بەبردنەوەی میلان بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر كۆتایی هات كە ئەوە یەكەم سەركەوتنی ئەو یانە ئیتاڵیە بوو لەقۆناغی كۆمەڵەكان لەدوای 3 شكست و یەكسان بوونێك و ئێستا بە4 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە بەجیاوازی خاڵێك لەدوای پۆرتۆی دووەم، بەڵام ئەتڵەتیكۆ 4خاڵی هەیە و بۆ پلەی چوارەم دابەزی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە