کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق: ژماردنەوەی دەستی و ئەلكترۆنی هاوتا بوون

.

02:54 PM - 25/11/2021

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی سەرجەم وێستگەتانە لێدراوەكانی عیراق كۆتاییهات و دەركەوت ئەنجامەكان بەدەستی 100% هاوتای ژماردنی ئەلیكترۆنی دەنگاكان بوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردوە، وێستگە تانەلێدراوەكانی دواین پارێزگای عیراق كە پارێزگای نەینەوا بووە، بەدەست ژمێردرانەوە و ئەنجامی دەنگی سەرجەم وێستگەتانە لێدراوەكانیش لەپارێزگاكانی عیراق 100% هاوتای ژماردنی ئەلیكترۆنی دەنگاكان بووە. ئەوەشی خستۆتەڕو، سەرجەم ئەنجامەكان بۆ دەستەی دادوەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەرزدەكرێنەوە، بەمەبەستی یەكلاییكردنەوەی تانەكان و ئەنجامەكانیان. چاوەڕێ دەكرێت رۆژی یەكشەممە (28ی تشرینی دوەمی 2021) كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی بكات بەمەبەستی پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 10ی تشرینی یەكەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە